Accessibility links

بوومەلەرزەیەك لە خۆرئاوای ئێران دەدات و 9 کەس لە تورکیا دەکوژێت


لەدەرئەنجامی بوومەلەرزەیەك کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچە سنوورییەکانی خۆرئاوای ئێرانی لەگەڵ تورکیای داوە، 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 37 کەس برینداربوون کە برینی 9 کەسیان سەختە.

جێ باسە بوومەلەرزەکە بەگوری 5.7 پلە بە پێوەری ڕەختەربوو، شاری قوتووری سەر بەپاریزگای ورمێی لە ئێران و ناوچە سنوورییەکانی هەژاند و بەهۆییەوە چەند خانوویەکی لە سنووری وان لە تورکیای ڕووخان. بەگۆیرەی سینتەری بوومەلەرزەی ئەوروپای ناوەڕاست ،بوومەلەرزەکە بەقۆڵایی 5 کیلومیتر بووە.

سلیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا پێشتر وتبووی بەهۆی کاریگەری بوومەلەرزەیەك کە لە ئێران داوە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ، 7 کەس لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

سویڵۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەونیدا لە ئەنقەرە گوتی سێ منداڵ لەنێو کوژراوەکاندان ، و هەروەها پێنج کەسیش لە ناوچەی باسکۆلی برینداربوون و بەرەو نەخۆشخانە گواستراونەتەوە. گوتیشی هێشتا خەڵکی تر لە ژێر دارووبەردی باڵەخانە داڕماوەکاندا قەتیس ماونەتەوە.

XS
SM
MD
LG