Accessibility links

هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا


دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر بۆ‌ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ئەو ڤایرۆسە بۆ نێو هەرێمی کوردستان.

فەرزنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران لەبارەی هاتۆچووی هاووڵاتیان لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەرانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئێستا هاتۆچۆ وەستاوە تا ماوەیەكی نادیار".

ڕۆژانە هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی ڕوودەکەنە ئێران، سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی کە بۆ نەخۆشی یان هەر مەبەستێکی تر سەردانی ئێرانیان كردووە لەكاتی گەڕانەوەیان چوون مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت ناوبراو ڕایگەیاند " ئەوان دەگەڕێنەوە بەڵام تا چواردە ڕۆژ لە ژێر چاودێری پزیشکیدا دەبن."

سەبارەت بە ماوەی ڕاگرتنی هاتۆچووكردن لە ڕێگەی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران دەڵێت "دوای ئەو نەخۆشیە تۆزێک ئاستەنگ هەیە بەڵام نازانرێت تا كەی بەردەوام دەبێت."

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند "کۆمەڵێک ڕێنمایی و بڕیار دەرکراون و گشتاندنی بۆ‌کراوە بۆ‌ سەر هەموو خاڵە سنووریەکان و فرۆکەخانەکان و داوای هاوکاری لە حکومەتی فیدراڵ و ئۆرگانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بەتایبەتی‌ ڕێکخراوی WHO ( تەندروستی جیهانی) کە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە ڕۆژانە ئاگاداری وردەکاریەکانی نێودەوڵەتین لەبارەی ڤایرۆسی‌ کۆرونا و‌ ئەوەی کە لە دەوروبەری ئەوان دەگوزەرێت" ئەو گوتیشی " خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئێرانی کردووە سنوورەکان کراوەن بەڕووی هاووڵاتیاندا ئەو سنوورانەی کە بریاری لێدراوە هاووڵاتیان بگەرێنەوە کوردستان تەنها سێ سنوورن ئەوانیش سنووری حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخانن و هەموو سنوورە نافەرمیەکانی تریش دادەخرێن،هیچ بریارێک نیە کە گەشتیارانی ئێرانی سنوورداش بکرێن ئەگەر ئەوان‌ ویستیان بگەرێنەوە لە سنوورەکانەوە ئاسانکاریان بۆ دەکرێت."

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراویش نیە بەڵام بەشی چارەسەر شوێنی جیاکراوە هەیە ئەگەر قەبارەی‌ زیادبوو ئەوا قەبارەی ئەو نەخۆشخانەیە فراوانتر دەکرێت، ئەوەی کە ئەوان ئێستا خەریکن دوزینەوەی حاڵەتە و ڕێگریکردنە و خۆپارێزیە لەم قۆناغەدا، سەبارەت بە نەخۆشخانەکان پلانی A و B و C هەیە واتا لە شوێنێکی بچوکتر بۆ شوێنێکی گەورەتر هیچ گومانلێکراوێک نەچووەتە نەخۆشخانە بەناوی ئەوەی کە گومانلێکراو بێت بەڵام ئامادەکاری و ئامادەسازی و بیرۆکەی سازکردن لەو بوارەدە دەکەین."

XS
SM
MD
LG