Accessibility links

وەزارەتی تەندروستی ئێران 10 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران کیانوش جەهانپور، ڕۆژی شەممە لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتییەوە ڕایگەیاند 10 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران دۆزراونەتەوە و کەسێکیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

بەمەش کۆی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران دەگاتە 28 حاڵەت و هەتا ئێستاش 5 کەس گیانیان لەدەستداوە. گوتەبێژەکە ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە دوواین حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە لە چ شوێنێک ڕوویداوە.

زۆربەی حاڵەتە نوێیەکان لە شاری قوم‌‌ی پیرۆزی شیعەکان دۆزراونەتەوە کە نزیکەی 120 کیلۆمەتر دوورە لە باشوری تارانەوە.

کاربەدەستانی تەندروستی ڕۆژی پێنجشەممە داوای ڕاگرتنی هەمو کۆڕو کۆبونەوە ئاینییەکانیان لە شاری قوم کرد.

ئاژانسی دەنگوباسی فارس لە زاری کاربەدەستێکەوە کە چاودێری گەشتە ئاینییەکان دەکات دەڵێت، ئێران گەشتیارانی ئاینی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکان لە عێراق قەدەغە کردووە لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

XS
SM
MD
LG