Accessibility links

هێرشکردنە سەر ئەمریکاییەکان لە عێراق


ژمارەیەک موشەک لە بنکەیەکی لەشکری عێراقی داوە کە هێزە سەربازیەکانی ئەمریکای لێن.

ئەو بنکە لەشکریەی هێرشە موشەکیەکەی زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممەی کراوەتە سەر لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە بەغدا.

هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی، هەواڵی ئەو هێرشە موشەکیەی پشتڕاست کردۆتەوە بەڵام وەک میلس کاگینس، دەمڕاستی هاوپەیمانێتی دەڵێت " ژمارەیەک موشەکی بچوک لە بنکەیەی لەشکری عێراقییان داوە کە سەربازەکانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی لێن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."

ئەو بنکە لەشکریە، بارەگای سەرکردایەتی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی لێیە کە لە ساڵی 2014 وە لە عێراقە بۆ یارمەتیدانی هێزە سەربازییەکانی عێراق لە شەڕی دژی جیهادیەکانی دەوڵەتی ئیسلامی.

هەر لەسەر ئەم ڕووداوە، لەشکری عێراق دەڵێت 3 موشەکی جۆری کاتیوشا گیراوەتە ناوچەی سەوز لە بەغدا کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بنکەی لەشکری و ئۆفیسەکانی حکومەتی عێراق، ئۆفیسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیوزخانەکانی وڵاتانی لێیە.

لەشکری عێراق دەڵێت موشەکێکی تریش لە گەڕەکێکی تری بەغدای داوە و ئامانجیش بنکەیەکی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بووە.

XS
SM
MD
LG