ئەندامانی سیناتی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە بە پەرسیارەکانیان لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ئیمپیچکردنی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بەسەر دەبەن، شەڕ ڕۆژ پاش ئەوەی گوێیان گرت لە تیمێکی یاسادانەرانی ئەنجومەنی نوێنەران و تیمی یاسای ترامپ.
کۆماری و دیموکراتەکانی سینات، بە نۆبە پرسیارە نوسراوەکانیان دەخەنە بەردەم سەرۆکی دادگای باڵا جۆن ڕۆبەرتس. پرسیارەکان دەشێت لە تیمەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت کە وەکو دادپرس کاردەکەن و یان لە تیمی یاسایی سەرۆک ترامپ کە بەرگری لێ دەکەن، کاتیش سنووردارناکرێت بۆ وەڵامەکان.
ئەم پرۆسەیە ڕۆژی پێنجشەممەش بەردەوام دەبێت بەر لەوەی دەنگ بدرێت لەسەر ئەوەی ئایە بڕیار دەدەن گەواهیدەر لە دادگاییەکەدا ئامادە بێت یان نا.
ڕێبەری زۆرینەی سینات مچ مکانەڵ ڕۆژی سێشەممە بە کۆمارییەکانی هاوبیرەکانی خۆی گوت پشتیوانی بەهێزی لەناو کۆماریەیکاندا نەبووە تا بتوانێت ڕێگەی بانگکردنی گەواهدەری نوێ لە دیموکراتەکان بگرێت.
مککانەڵ و تیمی بەرگری سەرۆک ترامپ دژی بانگکردنی شایەتحاڵن، لەناویاندا جۆن بۆڵتنی ڕاوێژکاری پێشی ئاسایشی نیشتمانی کە لە کتێبە بڵانەکراوەکەیدا دەڵێت ترامپ ڕاستەوخۆی پێی گوتووە هاوکاری لەشکری بۆ ئۆکرانیا ڕادەگرێت بۆ بەرژەوەندی سیاسی.
تراپمپ شەوی سێشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند " گرنگ نییە چەنێک شایەتحاڵ بدەی بە دیموکراتەکان، گرنگ نییە چەند زانیاریان بدەیتێ، وەکو دەستبەجێ نوسینی تۆمارەکان، هەرگیز بۆ ئەوان بەس نییە. ئەوان هەمیشە دەڵێن ناڕەوایە. مەهزەلەی ئیپیچکردن یارییەکی تری سیاییە!."
لەو 100 سیناتۆرەی کە گوێبیستی دۆسێی ئیپیچکردنەکە دەبن 51 یان دەنگ بدات بۆ هێنانی گەواهیدەر ئەو جا داواکە پەسەند دەکرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە پێویستە 4 کۆماری دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی 47 دیموکرات و سەربەخۆ تا داواکە پەسەند بکرێت.
چەند کۆماری میانەڕەو لە ناویاندا، مت ڕامنی، سوزەن کۆلینس و لیسا مورکواسکی گوتوییانە ڕەنگە بیانەوێت گوێبیستی بۆڵتن و شایەتحاڵی تریش بن.
کتێبەکەی بۆڵتن کە بەم زوانە بڵاو دەبێتەوە دەشێ ببێتە ئاستەنگ بۆ هەوڵەکانی تیمی بەرگری کۆشکی سپی کە دەڵێن سەرۆک هیچ شتێکی هەڵەی نەکردووە لە ڕاگرتنی 391 ملیۆن دۆلار یارمەتی لەشکری بۆ ئۆکرانیا.
پارێزەرەکانی ترامپ دەڵێن ئەو مافی ڕاگرتنی ئەو یارمەتییەی هەبووە چونکە ئەو نیگەرانی هەبووە لەمەڕ گەندەڵی ئۆکرانییەکان و دەیویست ئەورەپا زیاتر هاوکاری ئۆکرانیا بکات لە شەڕی دژ بە سەرهەڵداوانی سەر بە ڕوسیا.
دیموکراتەکانی کە دۆسێی ئیمپیچکردنەکە بەڕێوە دەبەن دەڵێن ترامپ دەسەڵاتی خراپی بەکارهێناوە و ئەو هاوکارییەی ڕاگرتووە تا سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادمیر زیلینسکی بە ئاشکرایی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر نەیاری سیاسی ترامپ جۆ بایدن بە تۆهمەتی گەندەڵی ئەنجام بدات.
لە کۆتایی ساڵی ڕابوردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی زۆرینە دیموکرات ترامپیان بە زۆرینەی دەنگ ئیمپیچکرد ( بە فەرمی تاوانبار کرد) پاش دادگاییەکەی سیناتی زۆرینە کۆماری پێویستە دوو لەسەر سێی ئەندامانی سینات دەنگ بدەن بۆ ئیپیچکردنی تا بتوانن لە دەسەڵات لایبدەن.