Accessibility links

نەتەنیاهۆ هیوادارە لە واشنتۆن مێژوویەک تۆمار بکرێت


سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت هیوادارە هاوکاتی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن مێژووییەک تۆمار بکرێت.

بەنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندووە، لەو سەردانەیدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپ کۆدەبێتەوە کە وەها چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا پلانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاشکرابکرێت.

بەڕێز نەتەنیاهۆ، لە کۆبوونەوەکەشیدا لەگەڵ ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەیدا باسیشی لەوە کردووە پەیوندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ئاستێکی زۆر باشدان و دۆستایەتییەکی نزیکیشی هەیە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا، وە دەشڵێت ئەم ڕەوشەی ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە و تەنها جارێک لە ژیاندا ئاوەها دەرفەتێک دەڕەخسێت و جەختیشی کردۆتەوە لەوەی "نابێت ئیسرائیل ئەو دەرفەتە لە دەست بدات."

سەرەک وەزیری ئیسرائیل دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەندامانی حکومەتەکەیدا کەوتە ڕێ بەرەو واشنتۆن.

بەڕێز نەتەنیاهۆ دەڵێت "3 ساڵە لە وتوێژدام لەگەڵ سەرۆک ترامپ و تیمەکەیدا و دەیان کۆبوونەوە کراون و بە سەدان کاتژمێر وتووێژ کراون لەسەر دۆسێ ئاسایشیەکان و دۆسێکانی تایبەت بە پێدوایستیە نیشتمانییەکانی ئیسرائیل."

ئاشکرا کردن و بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم پلانەی سەرۆک ترامپ بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تا ئێستا چەند جارێک دواخراوە.

هەر هیچ نەبێت بەشێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان دەرفەتی سەرکەوتن بۆ ئەم پلانە کەمە.

فەلەستینیەکان دەڵێن پلانەکەی سەرۆک ترامپ بەلای ئیسرائیلیەکاندا دایشکاندووە و بە پلانێکی ناڕەواش ناودێری دەکەن، هەربۆیە وەک دەڵێن ئەو پلانە ڕەت دەکەنەوە.

XS
SM
MD
LG