Accessibility links

زەوی لەرزەیەکی بەهێز تورکیا دەهەژێنێت


زەوی لەرزەیەکی بەهێز تا ڕادەیەك ڕۆژی چوارشەممە خۆرئاوای تورکیای هەژاند و بەهۆییەوە چەند باڵەخانەیەك داڕمان.

هەرجەندێکە کاربەدەستان دەڵێین هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

دەزگای کارەساتی سروشتی لەتورکیا دەڵییت زەوی لەرزەکە بە گوڕی 5.4 لەسەر ژمێریاری ڕیختەربووە و بەقۆلایی 6.8 کیلومیتر لەنزیك شاری ئەخیسار لە ناوچەی مانیسیای داوە .

ئێزگەی ئین تی ڤی دەڵییت هەروەها لە شارەکانی ئیستەنبول و ئەزمیر درکی پێکراوەو خەڵکی ناوچەکە لەترسانابەرەو دەروەی ماڵەکانیان ڕایانکردووە. لەدەرئەنجامیشدا 5 باڵەخانەی چۆڵ داڕماون.

شایانی بیرهێنانەوەیە بەهۆی زەوی لەرزەیەك لەساڵی 1999 دا لە باکوری خۆرئاوای تورکیا 17000 کەس گیانیان لەدەستدابوو.

XS
SM
MD
LG