کاربەدەستان و سەرۆك خێڵەکانی یەمەن دەڵێین لە دەرئەنجامی شەڕ و پێکدان لە نێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و چەکدارە حوسییەکان لە پایتەخت کە لەژێر دەستی سەرهەڵداواندایە 12 چەکدار کوژران کە دوو کۆمانداری باڵا لە نێوانیاندایە.
بەهۆی بەربوونەوەی موشەك بەسەر ماڵێکدا لە ناوچەیەکی دانیشتوان بەلایەن کەم 3 هاوڵاتی سیڤیل کوژران.
لەنێوان کوژراوەکانی سەنعای پایتەخت کۆماندارێکی لەشکری و سەرکردەیەکی سەرهەڵداوە حوسییەکانە. هەروەها لەو شەڕەدا بەدەیان کەسی تر لە هەردوو لا برینداربوون و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکە لەماڵەکانیان هەڵاتن.