Accessibility links

ترامپ چەند وڵاتێکی تر دەخاتە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی ڤیزای ئەمەریکایان لێ قەدەغە کراوە


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی نێوی چەند وڵاتێکی تر کە گەشتکردنی هاووڵاتیانیان بۆ ناو ئەمەریکا ڕابگرێت.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران لە داڤۆسی سویسرا گوتی " ئێوە دەبینن لە جیهاندا چی ڕوودەدات، پێویستە وڵاتەکەمان پارێزراو بێت."

ئەو هیچ زانیارییەکی لەسەر نێو یان ژمارەی وڵاتەکان نەدا تەنها گوتی وردەکارییەکان " لە ماوەیەکی کورتدا" بڵاو دەکرێنەوە. بەڵام ڕۆژنامەی واڵستریت جۆرنەڵ دەڵێت " بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بە نیازە 7 وڵاتی تر بخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی گەشتکردنیان بۆ ئەمەریکا قەدەغە کراوە".

ڕۆژنامەکە دەڵێت ئەو وڵاتانە بریتی دەبن لە نایجیریا، بەلەروس، ئریتیریا، کەرغیزستان، میانمار، سودان و تانزانیا و دەشڵێت هەندێک لەو وڵاتانە تەنانەت لە پرۆگرامی ڤیزای یانسیبیش دەردەکرێن. بەڵام ئەم زانیاریانە لەلایەن کاربەدەستانەوە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لە ئێستادا ئەم وڵاتانە لە لیستی قەدەغەکراودان ئێران، لیبیا، سۆمالیا، سوریا، یەمەن ڤێزوێلا و کۆریای باکور.

XS
SM
MD
LG