Accessibility links

سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح کۆدەبێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە داڤۆسی سویسرا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح کۆبۆوە.

لە میانەی کۆبونەوەکەیاندا باسیان لە کەمکردنەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەدا کرد.

سەرۆک ترامپ سزای ئابوری لە داهاتوودا بۆ سەر عێراق ڕەت نەکردەوە، بەڵام کاتێک پرسیاریلە سەر شیانی پلانی بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق لێکرا ئەو گوتی " پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە".

ترامپ بە پەیامنێرانی گوت " دەبینین چی ڕوودەدات چونکە دەبێت لەلای خۆمانەوە کارەکان بکەین."

پەرلەمانی عێراق بەم دواییانە بڕیارێکی پەسەند کرد کە تیایدا داوا لە حکومەت دەکات هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەربکات، ئەمەش وای کرد ترامپ هەڕەشە بکات کە دەرناچێت یان دەبێت عێراق پارەی بنکە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لەوێ بداتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ئەو گوتی هەزار سەربازی ئەمەریکایی لە عێراقدا ماوەن و بەڕێوەبەرایەتییەکە تاوتوێیچارەنوسیان لەوێ دەکات.

سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح جەختی کردەوە لە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و عێراق لە شەڕی دژ بە داعش و گوتی لەو بڕوایەدایە ئەو و ترامپ خاڵی هاوبەشیان هەیە بۆ " عێراقێکی سەقامگیر و خاوەن سەروەری کە لە ناوخۆو لەگەڵ دراوسێکانیشدا بە ئاشتی بێت."

XS
SM
MD
LG