Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی لە حەلەب چوار کەس دەکوژرێن لە ناویاندا دوو منداڵیش


گروپێکی بەرگری سڤیلی ڕادەگەیەنێت ڕۆژی هەینی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی نزیک شاری حەلەب چوار کەس لە ناویاندا دوو منداڵ لە باڵەخانەیەکی کە کراوە بە پەناهگای ئاوارەکان کوژراون.

لەو گرتەڤیدیۆیانەی کەلایەن ئەو گروپە سڤیلییەی بە کڵاو سپییەکان ناسراوە بڵاو کراوەتەوە، نیشان دەدات چالاکوانان منداڵە بریندارەکان لە ژێر ئەو ئەو باڵەخانە ڕووخاوە دەردەهێنن کە لەلایەن خێزانە ئاوارەکانی بەهۆی بۆردومانەکان بە پشتیوانی ڕوسیا بۆ سەر ئیدلب هەڵاتوون بەکاردێت.

لە سەرەتای مانگی دوانزەوە کە هەڵمەتەکانی بۆردومان کردن بە پشتیوانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆپزسیۆن لە پارێزگای ئیدلب دەستیپێکردۆتەوە نزیکەی 350 هەزار سوریایی، زۆربەیان ژن و منداڵ، هەڵاتوون و چوونەتە ناوچە دووردەستەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت 25 هێرشی ئاسمانی ڕوسیایی کراوەتە سەر ناوچە دووردەستەکانی ڕۆژئاوای حەلەب لە ڕۆژی هەینی و دوو منداڵ کوژراون و حەوت کەسی تریش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG