ڕۆژی شەممە ئێران ڕایگەیاند سندوقە ڕەشەکانی نێو فڕۆکە ئۆکرانییەکەی کە لەلایەن لەشکری ئێرانییەوە لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە خوارێ ڕادەستی ئۆکرانیا دەکات. ئەو ڕووداوە بووە هۆی دروستبوونی نائارامی لە ناو ئێراندا و فشارێکی زۆری لە ئاستی نێونەتەوەیش خستۆتە سەر تاران.
ئاژانی دەنگوباسی تەسنیمی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە کاربەدەستان ئامادەکاری دەکەن تا شارەزایان لە فەرەنسا و کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بگەن بۆ پێداچوونەوە بەسەر زانیارییەکانی دەنگە تۆمارکراوەکانی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی نێونەتەوەیی ئۆکرانیاوە بکەن کە لە هەشتی مانگی یەک لە ئێران بەربۆوە.
لە کارەساتەدا هەر 176 سەرنشینەکەی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەست دا.
کاربەدەستانی ئێرانی دەڵێن فڕۆکەکە بە هەڵە خراوەتە خوارێ لەکاتێکدا ئێران ئاستی هۆشداری هێرشی ئەمەریکای بەرزکردبۆوە. بەڵام چەند ڕۆژێک پاش ڕووداوەکە لەشکر دانی بەوەدا نا کە ئەوان فڕۆکەکەیان بەرداوەتەوە.