Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئێران خواستی زیانگەیاندنی بە سەربازانی ئەمەریکا هەبووە


کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن لەو بڕوایەدان ئێران مەبەستی هەبووە هێزەکانی ئەمەریکا لە هێرشە موشەکییە بالاستیکەییەکانی لە بنکەکانی عێراقدا بکوژێت، هەرچەندە سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت " بەوە دەچێت ئێران کاری زیاتر نەکات" لە دژی ئەمەریکا.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ڕۆژی پێنجشەممە بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی NBC گوت " لەو بڕوایەداین ئەو موشەکانی گیرانە بنکەکانی ئەمەریکا بە مەبەستی ئەوە بوو ئەمەریکاییەکان بکوژێت، و زانیارییەکانیشمان پشتیوانی لەو بۆچوونە لەسەر نیازی ئێرانییەکان دەکەن."

سەرکردەیەکی ستونە لەشکرییەکانی ئەمەریکا ژەنەڕاڵ مارک میلیش ڕۆژی چوارشەممە هەمان بۆچوونی پێنسی هەبوو، کاتێک کە لە پەنتاگۆن بە پەیامنێرانی گوت " لەسەر بنەمای ئەوەی کە بینیم و بیستوومە ئەوان مەبەستیان زیانگەیاندن گەیاندن بە کەرەستەکان و کوشتنی سەربازەکان بووە."

ڕۆژی چوارشەممە ئێران 16 موشەکی بالاستیکی کورتهاوێژی لە سێ شوێنی ئێرانەوە گرتە دوو بنکەی سەربازی عێراق کە هیزەکانی ئەمەریکا لەوێ جێگیرن. بەڵام میلی گوتی نەکەوتنەوەی زیان بەهۆی تەنکنیکەکانی خۆپاراستن وبەرگری بووە نەک خواستی ئێرانییەکان.

XS
SM
MD
LG