Accessibility links

شارەزایان: هێرشی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەشێت کۆریای باکور هان بدات


شارەزایان دەڵێن هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەو بنکە سەربازیانەی عێراق کە هێزەکانی ئەمەریکای لێن لە کاتێکدا تاران ڕایگەیاند چی تر وابەستەی سنورەکان نابێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، ڕەنگە کۆریای باکوریش هان بدات بۆ تەواوکردنی تەکنەلۆژیای موشەکی ناوکی.

بروس بێنێت شارەزای باڵای بەرگری لە نێوەندی لێکۆڵینەوەی ڕەند، دەڵێت " لە کاتێکدا ئێران بەرەنگاری ئەمەریکا دەبێتەوە، ڕەنگە کۆریای باکور واتێبگات ئەو کردارەکانی وەکو کرداری تیرۆرستی کەمتر ببێتە هۆی تۆڵەکردنەوەی ئەمەریکا چونکە ئەمەریکا لەگەڵ ئریاندا سەرقاڵە."

ڕۆژی چوارشەممە چەند موشەکێک بەر ناوچەی سەوزی بەغدا نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کەوت. هیچ زیانێک ڕانەگەیەندراوە، و ڕوون نییە ئایە ئێران یان بەکرێگیراوەکانی هەڵیاندابێت.

هەڵدانی ئەو موشەکانە ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە ئێران دوو بنکەی سەربازی لە عێراق موشەکباران کرد. ئێران ڕۆژی سێشەممە چەند موشەکێکی گرتە بنکەی عەین ئەلئەسەد و هەولێر کە هەردوو بنکەکە شوێنی هێزەکانی ئەمەریکایە لە عێراق ئەمەش وەکو تۆڵەکردنەوەی کوشتنەکەی قاسم سولەیمانی بەڵام لەو هێرشانەشدا هیچ زیانێکی گیانی ڕانەگەیەندراوە.

پەنتاگۆن دەڵێت سەرۆک دانۆڵد ترامپ فەرمانی کوشتنەکەی سولەیمانی دابوو لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی ئەمەریکا لە هێرشی داهاتووی ئێران.

هەرچەندە مەترسی ئەوە هەبوو ترامپ تۆڵەکردنەوەی یەک بەیەک بکات دژی ئێران بەڵام کاتێک سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە قسەی کرد ئەو هیچ کردارێکی تری لەشکری ڕانەگەیاند. بڵکو گوتی " وا دیارە ئێران ئیتر کاری تر ناکات" و بەڵێنیشی دا سزای زیاتری ئابوری بخاتە سەر تاران.

جۆسف بۆسکۆ شارەزای بواری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە ئینستتوتی لێکۆڵێنەوەکانی کۆریا ئەمەریکا (ICAS) دەڵێت ئەگەر تاران ئەمەریکاییەکان بکوژێت و ئەمەریکا هیچ کارێک نەکات، ڕەنگە ڕێبەری کۆریای باکور کیم جۆن ئۆن هەڵوێستی توندتر دژی ئەمەریکا بگرێتە بەر. بۆسکۆ دەشڵێت " ئەگەر ئەمەریکا وەڵام نەداتەوە کیم هان دەدرێت."

لە هەفتەی ڕابوردوو کیم ڕایگەیاند کۆریای باکور هەوڵ دەدات هێزە لەشکرییەکانی پتەوبکات و " ڕێوشوێنی هێرشبەرانە بگرێتە بەر" و " چەکی ستراتیژی نوێ" دروست بکات.

ئەم لێدوانەی کیم پاش ئەوە بوو کە پیونگیانگ لە ساڵی ڕابوردوو چەندین جار بەڵێنی دا " ڕێگەیەکی نوێ " بگرێتە بەر ئەگەر ئەمەریکا ڕەفتارەکانی خۆی نەگۆڕێت لەگەڵیدا.

کۆریای باکور لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا 13 تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام دا لە هەوڵەکانیدا بۆ فشارخستنە سەر ئەمەریکا بۆ ئەوەی لەبەردانواندن بکات. کاتێک لە مانگی دووی ساڵی ڕابوردوو کیم و ترامپ لە هانۆیی کۆبونەوە پیونگیانگ هەوڵی دا سزا ئابورییەکان لەسەری لابچێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و کۆبونەوەکەش سەرینەگرت.

لە مانگی 10 ی ساڵی 2019 ئەمەیکا و کۆریای باکور جارێکی تر لە ستۆکۆلم کۆبونەوە بەڵام وتووێژەکان تێکچوون بەبێ ڕێککەوتن. لەو کاتەوە وتووێژەکانی ناوکی لە نێوان واشنتن و پیونگیانگ گەیشتوونەتە بنبەست.

XS
SM
MD
LG