Accessibility links

ئێران بڕیاری کاردانەوەی بۆ وەڵامدانەوەی ئەمەریکا داوە


ئاژانسی هەواڵەکانی ئەسۆسییەت پرێس رایگەیاند کە کاریگێڕی کارەکانی لە باڵوێزخانەکەی سویسرا لە تاران ئەمڕۆ بانگهێشتکراوە بۆ ئەوەی هەڵوێستی ئێرانی پێرابگەێنن دوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئەمەریکا کوژرانی قاسم سولێمانی فرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی لێکەوتەوە.

سویسرا نوێنەرایەتی کاروبارەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەیرکا لە ئێراندا دەکات لەبەر ئەوەی پەیوەندی دپلۆماسی لە نێوان سویسرا و تاراندا هەیە.

لەلایەکی ترەوە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند کە ئەنجومەنەکە گەیشتوەتە بڕیارێک سەبارەت بە شێوازی وەڵامدانەوەی ئێران دژ بە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەهۆی کوشتنی جەنەڕاڵ قاسم سولێمانی فرماندەی فەیلەقی قودس ی سوپای پاسدارانی ئێرانی ، بەڵام ئەنجومەنی ئاماژەپێدراو جۆری ئەو کاردانەوەیەی دژ بە ئەمەریکا دەیگرێتەبەر ئاشکرای نەکرد.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لە بەینامەیەکی کورتدا گوتی ئەوان تاوتوێی کوشتنەکەی قاسم سولێمانی و کاردانەوەکانی تاران بەرامبەر ئەو کارەیان کردووە ، گوتیشی ویلایەتەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەرپرسیارە لە لێکەوتەو و دەرهاوێژەکانی ئەم سەرکێشیە تاوانکاریەی ئەمەریکا دەرهەق بە قاسم سولێمانی ئەنجامیدا.

XS
SM
MD
LG