Accessibility links

سەرۆک ترەمپ: قاسم سولێمانی پلانرێژی بۆ کوشتنی زیاتری ئەمەریکایی دەکرد

ئاژانسی هەواڵەکانی ئەسۆسییەت پرێس دەڵێت ؛ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ گوتی جەنەڕاڵ قاسم سولێمانی فرماندەی فەیلەقی قودس ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئەوەی لە هێرشە ئاسمانیەکەی ئەمەریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژرا ، خەریکی پلانڕیژی بوو بۆ کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی ئەمەریکایی.

لە یەکەمین ئاماژەیدا بە بۆنەی کۆشتنی قاسم سولێمانی ، فرماندەی فەیلەقی قودس ی ئێرانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ گوتی؛ ناوبراو بەرپرس بووە لە کوشتن و بریدارکردنی هەزاران ئەمەریکایی و هەروەها کەسانی دیکەش لە ناوچەکەدا.

سەرۆک ترەمپ گوتیشی دەبوایە قاسم سولێمانی چەندان ساڵ لەمەوبەر بکوژرایە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە کوشتنی قاسم سولێمانی فرماندەی فەیلەقی قودس ی سوپای پاسدارانی ئێران دەبێتە مایەی روو لەهەڵکشانی گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئێران.

تاران لەمەڕ کوشتنەکەی قاسم سولێمانی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیەکی توند لە ئەمەریکا دەکات.

بەچەند کاتژمێرێک دوای هێرشە ئاسمانیەکەی ئەمەریکا ئەوەی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی ئەلموهەندیس لە فرۆکەخانەی بەغدا تێدا کوژران، دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ رەخنەی لە براک ئۆبامی سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا گرت سەبارەت بە سیاسەتەکانی بەرامبەر تاران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG