Accessibility links

جۆن بۆڵتن: هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کاری ئێرانە


ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا نیشانەی هەستی دژ بە ئەمەریکا نییە.

جۆن بۆڵتن لە تویتێکدا ڕایگەیاند " هێرشەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕێک لە ئەزمونی ڕووداوەکەی ساڵی 1979ی ئیرانەوە دێت. ئەمە ئاماژەیەکە بۆ کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گروپە چەکدارە شیعەکان. نەک نیشانەی هەستی دژە ئەمەریکا. دەبێت ئێمە هاووڵاتیانی خۆمان لە شەڕانگێزی ئێران بپارێزین."

جۆن بۆڵتن ڕۆژی دووشەممەش لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا دژ بە ملیتانە شیعەکانی سەر بە ئێران گوتی هێرشەکان دوواکەوتن بەڵام هێشتاش بە هەنگاوێکی باشی لەقەڵەمدا بۆ بەرپرسیارکردنی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ پشتیوانی کردن لە تیرۆرسم

XS
SM
MD
LG