Accessibility links

شیانی هێرشکردنە سەر جولەکەکان لە نیویۆرک لە میانەی فێستڤاڵی هۆنەکەدا هەیە


لە شاری نیو یۆرک لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا پۆلیس هێزی زیاتر لە هەندێ ناوچەی بروکڵن ی شارەکە بڵاودەکاتەوە ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکە لە خۆدەگرێت. زیادکردنی هێزی پۆلیس لەو ناوچەیەدا لەبەر مەترسی هێرشکردنە سەر جولەکەکانی ناوچەی بروکڵن ی شاری نیو یۆرکە لە میانەی بۆنەی رێوڕەسمی ئاینی جولەکە ناسراو بە هۆنەکە.

لەو بارەیەوە شارەداری نیو یۆرک گوتی هێرش کردنە سەر جولەکە و دژایەتی سامیزم هێرشە بۆ سەر بەهاکانی شارەکەمان ، هەربۆیە بە توندی بەرەنگاری دەبینەوە.

لە سەرانسەری شاری نیو یۆرکدا لەم هەفتەیەدا هەواڵی بەلای کەم پێنج هێرشی دژ بە جولەکە بەدەستی هێزەکانی پۆلیسی شارەکە گەیشتووە و دەڵیت پاڵنەری ئەم هێرشانە رەنگە دژایەتی کردنی جولەکە بێت.

XS
SM
MD
LG