Accessibility links

دادگایەکی تورکیا فەرمان دەدات قەدەغەکردنی ویکیپیدیا لە تورکیا سەرپێچی کردنە لە ئازادی ڕادەربڕین


دادگای باڵای تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ماڵپەڕی وەرگرتنی زانیاری ویکیپیدیا دەرکرد و گوتی کۆت و بەندەکانی حکومەتی تورکیا لەسەر ئەو ماڵپەڕە سەرپێچییە لە ئازادی ڕادەربڕین.

تورکیا لە مانگی 4 ی ساڵی 2017 ماڵپەڕی وەرگرتنی زانیاری بە ناوی ویکیپیدیای قەدەغە کرد و تاوانباری کرد بەوەی کە بەشێکە لە " هەڵمەتی لەکەدارکردن" دژ بە وڵاتەکە پاش ئەوەی ماپلەڕەکە ئامادە نەبووناوەڕۆکەکانی ئەو زانیاریانە لابەرێت کە تورکیا گوایە پشتیوانی لە گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی کردووە.

دەستڕاگەیشتن بە ویکیپیدیا و هەمو بەشەکانی زمانەکانی بە پێی یاسایەکی کە ڕێگە دەدات بە حکومەت بۆ قەدەغەکردنی ئەو ماڵپەڕانەی پێی وایە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیڕاگیرا.

ویکیپیدیا ئامادە نەبوو بابەتەکە لابدات و گوتی دژی سانسۆرکردنە. لە مانگی پێنجی ساڵی 2017 ئەو داواکەی بردە دادگای دەستوری پاش ئەوەی قسەکردن لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا سودی نەبوو لە دادگاکانی نزمتردا سەرکەوتوو نەبوو.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵو دەڵێت دادگای دەستوری بڕیاری داوە ئەو قەدەغەکردنە بە ئەندازەی سەرپێچیکردن لە ئازادی ڕادەربڕینە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە حکومەتی تورکیا هیچ لێدوانێکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگاوە نەداوە.

XS
SM
MD
LG