ڕێبەرێکی ڕێکخاوێکی چالاکوانانی ئەفغانستان دەڵێت ڕۆژی پێنجشەممە تالیبان ئەو 27 چالاکوانە ئاشتییەی ئازاد کرد کە لە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان کەوتنە بۆسەیەکەوە و دەستگیرکران.
بسمیلا وەتەندۆست ڕێبەری بزوتنەوەی ئاشتی گەلی ئەفغانستان گوتی هێڵەکانی تەلەفۆن خراپ بوون پەیوەندی کردن زۆر زەحمەتە بۆیە هێشتا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانانە ڕوون نییە.
یاخیبووەکان لە شارۆچکەی بەلا بولوکی هەرێمی فەرەح بۆسەیان بۆ ئەو چالاکوانانە دانابوو. هێزەکانی یاخیبوان بە زۆر شەش ئۆتۆمبێلیان ڕاگرت و پاشان خۆیان چوونە نێو ئۆتۆمبێلەکان و بۆ شوێنێکی نەناسراویان بردن.
ئۆپەراسیۆنێک لە ئاستی پۆلیسی هەرێمی بەرێوە چوو بۆ دۆزینەوەو ئازاد کردنی ئەو چالاکوانانە کە کاروانەکەیان بە گوندەکاندا دەگەڕێت بۆ بانگهێشتکردنی خەڵکی بۆ ئاشتی لەو وڵاتە بەشەڕ وێران بووەدا.
تالیبان لە ڕابوردوشدا چەندین چالاکوانی ئاشتی لە بەشە جیاجیاکانی وڵاتەکە دەستگیر کردووە. ئەوان پاش چەند ڕۆژێک ئازاد کراون.
ئەم گروپە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە ماوەیەکی کوت پاش ئەوەی خەڵکی لە شاری لەشکەرگای هەرێمی هێلماند کۆبونەوە بۆ خۆپێشاندان دژ بە هێرشێک کە زیاتر لە 15 کەسی کوشت پاشان دەستیان کرد بە ڕێپێوان بەرەوە کابوڵی پایتەخت.
چەندین هەفتە ئەندامانی گەروپەکە بە پێی بە نێو وڵاتەکەدا دەگەڕان لە هەردوو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت و تالیبانیش و هەر لە ڕێگەیەدا خەڵکی تری کە ماندووبوون لە توندوتیژی بەشداری لەگەڵیاندا کرد.
ئەو گروپە هەمەجۆرە بریتییە لە منداڵی تەمەن 10 ساڵانیش و زۆربەیان قوربانی شەڕی ئەفغانستانن. گروپەکە لە ئاستی میدیای جیهانیشدا بایەخێکی زۆری پێ دراو بە ناوبانگ بوو.