Accessibility links

ئەندامانی خێزانی گەنجێکی ئێرانی کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابوردوو کوژرا، دەستگیر دەکرێن


ئاژانسی دەنگوباسی مهر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئێران خێزانی ئەو پیاوەی دەستگیر کردووە کە بەهۆی توندوتیژییەکان لە ئەنجامی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی مانگی ڕابوردوو کوژرا.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی کە ناوی ئاشکرا نەکردووە دەڵێت خێزانی پویا باختیاری بانگکراون بۆ وتوێژکردن لەگەڵ کاربەدەستاندا. وەک ئاژانسەکەی کە لە کۆنەپەرستە میانڕەوەکانی ئێرانەوە نزیکە دەڵێت پاش بانگهێشتکردەکە " تاوانبار کراون بە ئەنجامدانی پرۆژەی دژە شۆڕش و چالاکی دژ بە حکومەت."

ئەو ئاژانسە بەبێ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە کام لەئەندامەکانی خێزانەکەی بەخیاری دەستگیر کراوە دەشڵێت " ئەو کەسانە بە فەرمانێکی دادگا دەستگیر کراون بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵکی و ئەو زیانانەی بەهۆی ئاژاوەکانەوە ڕوویانداوە."

بە پێی ڕاپۆرتان بەختیاری تەمەن 27 ساڵان لە شاری کەرەج ڕۆژئاوای ئێران بەهۆی توندوتیژییەکانی سەر شەقام لە ناوەڕاستی مانگی یانزە کوژراوە.

لە لاپەڕەی ئینستگرامەکەی، کە ئێستا بە پێی ڕاپۆرتان لەلایەن باوکییەوە بەڕێوە دەبرێت، ڕایگەیاندووە مەڕاسیمی چلەکەی ڕۆژی پێنجشەممە لە کەرەج بەرێوە دەچێت.

ەئو لاپەڕەیە ڕۆژی سێشەممەش هەر کراوەبوو و 18 هەزار شوێنکەوتووی هەیە.

شایانی باسە هەتا ئێستاش کاربەدەستانی ئێرانی ئاماری تەواوەی کورژاوەکانی ئەو خۆپیشاندانانەیان ڕانەگەیاندووە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی سەری هەڵدا، بەڵام ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی ژمارەی کوژراوەکانی بە 300 کەس ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG