Accessibility links

کۆریای باکوری تاقیکردنەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات


کۆریای باکور ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە بەنکەیەکی هەڵدانی سەتەلایتەوە تاقیکردنەوەیەکی گرنگی ئەنجام داوە بۆ پەرەپێدانی " ستراتیژی ناوکی باوەڕپێکراوی سنورداری".

ئەم تاقیکردنەوەیە چەند هەفتەیەک بەر لەو دووا مەوڵەتەیە کە وڵاتەکە خۆی بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای داناوە تا ڕەوای زیاتر بدات بە وتووێژە ناوکییەکان و دەڵێت ئەگەر تا ئەو کاتە مەرجەکانی جێبەجێ نەکرێت ئەوا دەست دەکاتەوە بە تاقیکردنەوەی موشەکی دوورهاوێژ یان ناوکی.

نێوەندی دەنگوباسی کۆریا ڕاینەگەیاندووە ڕۆژی شەممە چی تاقیکراوەتەوە و هیچ وێنەشی بڵاو نەکردۆتەوە. هەرچەندە دەڵێت تاقیکردنەوەکە لە بنکەی سۆهای بۆ هەڵدانی سەتەلایت ئەنجام دراوە هەمان شوێنی کە هەفتەیەک لەمەوبەر کۆریای باکوری ڕایگەیاندتاقیکردنەوەیەکی گرنگی لێوەی ئەنجام داوە کە وا دیارە هی مەیکینەی موشەک بووە.

کۆریای باکور لە مانگی شەشەوە هاتا ئێستا 13 تاقیکردەنوەی موشەکی کوتهاوێژ و مام ناوەنگی هەڵداوە. هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ڕەنگە بەم نزیکانە بنکەی سۆهای بۆ هەڵدانی سەتەلایت بۆ واڵایی بە تەکنەلۆژیای موشەکی دوورهاوێژ بەکاربهێنێت.

.

XS
SM
MD
LG