لەشکری ئەمەریکا خەرێکی ئامادەکارییە بۆ گەورەترین بڵاوبوونەوەی لە ئۆروپا لەماوەی 25 ساڵدا بەناردنی 20 هەزار سەربازی زیاتر بۆ بەشداربوون لە مانۆرێك بەمەبەستی نیشاندانی هێزی لەشکری بۆ بەڕەنگاربوونەوەی نەیارەکانی وەك ڕوسیا.
جگە لەو ژمارەیە هەروەها 9 هەزار سەربازی تر کە هەنوکە لە ئۆروپان بەشداردەبن لە و مانۆرە لەشکرییە کە بە ( ديفندر يوروپ 20 ) دەناسرێت کە ژمارەی تەواوی سەربازە بەشداربۆکانی دەگاتە 37 هەزار سەربازی ئەمەریکی.
ژەنەڕاڵ کریستۆفەر کاڤۆلی کۆمانداری هێزەکانی ئەمەریکا لە ئۆروپا ئەم هەواڵەی لە ڕۆژی دووشەممەدا بە پەیامنێران ڕاگەیاند لە پنتاگۆن. هەروەها وتیشی وا بڕیارە ئەو مانۆڕانە لە نێوان مانگەکانی چوار هەتا حەوت لە دە وڵاتی ئۆروپا بەڕیوەبچێت.