Accessibility links

نانسی پیلۆسی بڕیاری دەستپێکردنی پرۆسەی داڕشتنی ئیمپیچکردنی سەرۆک ترامپ دەدات


نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەنجومەنی نوێنەران دەستدەکات بە داڕشتنی ڕەشنوسی تاوانبارکردنی بۆ ئیمپیچکردن ( کە دەستەواژەیەکە بۆ لێسەندەوەی متمانە لە سەرۆک بەکاردێت) دژی سەرۆک دانۆڵد ترامپ.

پیلۆسی گوتی " دیموکراسی ئێمە لە مەترسیدایە، سەرۆک هیچ بژارەیەکی بۆمان نەهێشتۆتەوە لەوە زیاتر کە کارێک بکەین."

پیلۆسی ئەم ڕاگەیاندنە مێژووییەی لە کاتێکدا دا کە دیموکراتەکان هەوڵ دەدەن هەتا ڕۆژی کرسمس دەنگدان ئەنجام بدرێت.

پیلۆسی گوتیشی بە دڵێکی خەمبارەوە بەڵام بە متمانەو بەبێ فیزییەوە بڕیاری داوە پرۆسەکە دەستپێبکات.

ڕاگەیاندنە تەلەفیزیۆنییەکەی پیلۆسی ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە سێ شارەزای دەستوری ئەمەریکا بە کۆنگرێسیان گوت کە ترامپ بە فشار خستنە سەرۆ ئۆکرانیا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک بۆ بەرژەوەندی خۆی تاوانێکی ئەنجام داوە کە شایشتەی ئیمپیچکردنە.

سەرۆک ترامپیش لە تویتێکدا نوسیویەتی " دیموکراتەکانی کە هیچ ناکەن، دۆێنێ ڕۆژێکی مێژووی خراپیان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەبوو. ئەوان هیچ دۆسێیەکیان نییە بۆ ئیمپیچکردن تەنها لە بەهای وڵاتەکەمان کەم دەکەنەوە. بەڵام بەلای ئەوانەوە هیچ گرنگ نییە، ئەوان شێت بوون. بۆیە دەڵێم ئەگەر من ئیمپیچ دەکەن، ئێستا بیکەن خێرا بکەن بۆ ئەوەی دانیشتنێکی ڕەوا لە سینات بکرێت و وڵاتەکەمان دەست بکارەکانی خۆی بکاتەوە. دەبێت شێف، بایدنەکان، پیلۆسی و زۆر کەسی تریش لە دانیشتنەکە ئامادە بن، ئەو جا بۆ یەکەم جار شت دەردەکەوێت کە لە ڕاستیدا سیستمەکەمان چەند گەندەڵە. من هەڵبژێردرام "بۆ پاککردنەوەی قوڕاوە" و من ئەو کارە دەکەم."

ڕەنگە ئەنجومەنی نوێنەرانی زۆرینە دیموکرات بتوانێت بە ئاسانی بە زۆرینەی دەنگ ترامپ بەر لە پشودانی کرسمس ئیمپیچ بکات و دادگایی لە سیناتی زۆرینە کۆماریی دەستپێبکات بەڵام لە سینات دوو لەسەر سێی دەنگ پێویستە بۆ تاوانبار کردنی سەرۆک و لادانی لە دەسەڵات بە پێی زۆربەی شارەزایان شیانی ڕوودانی زۆر کەمە.

.

XS
SM
MD
LG