Accessibility links

ڕێبەرێکی ئۆپزسیۆنی ئێرانی ڕێبەری باڵای ئێران بە شا بەراورد دەکات


ڕێبەرێکی ئۆپزسیۆنی زیندانی کراو لە ئێران ڕۆژی شەممە سەرکوتکردنە کوشندەکانی خۆپیشاندەرانی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی ڕێبەری ڕێبەری باڵای بە تەقەکانی سەربازانی شا لە خۆپیشاندەران بەراورد کرد لە ڕووداوێکدا کە بوو بە سەرتای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران.

لێدوانەکانی میر حوسەینی موسەڤی لەلایەن ماڵپەڕێکی بیانییەوە بڵاو کراوەتەوە. لە پاش سەرنەکەوتنی ئەو سیاسەتمەدارە تەمەن 77 ساڵانە لە سالێ 2009 بۆ سەرۆکایەتی ئێران خۆپیشاندانی بەربڵاوی بزوتنەوەی سەوز لە ئێران سەریهەڵدا بەڵام پاشان بە هێزی دەزگا ئەمنییەکان کۆتاییپێهات.

موسەڤی لە لێدوانەکەیدا نەک تەنها ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی بە ڕەزا شاە پەهلەوی بەراورد دەکات بەڵکو دەشڵێت ڕێبەرانی ئۆپزسیۆن پێویستە ئەم خۆپیشاندانانەی کە لە 15 ی مانگی 11 دەستیپێکرد وەکو ئەوانەی ساڵی 1978 لێی بڕوانن کە تیایدا دەسەڵاتی پاشایەتی ڕووخێندرا.

بە پێی ئەو بەیاننامەیەی کە لە ماڵپەڕی کەلمە بڵاو کراوەتەوە موسەڤی گوتویەتی " ئەم خۆپیشاندانانە توڕەی خەڵکی نیشان دەدات لەسەر بارودۆخی وڵاتەکە. لێکچوونێکی زۆری هەیە لەگەڵ کوشتنکارییە دڕندانەکەی 8 ی مانگی 9 ی ساڵی 1978." هەروەها دەشڵێت " بکوژەکانی ساڵی 1978 نوێنەرایەتی ڕژێمێکی نائاینیان دەکرد، بەڵام هێرشبەرەکانی مانگی 11 ی ساڵئ 2019 نوێنەرایەتی حکومەتێکی ئاینی دەکەن."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نە کاربەدەستانی ئێران و نە میدیاکانی کە چەندین ساڵە وێنەی موسەڤیشیان بڵاو نەکردۆتەوە، هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم قسانە نەداوە.

XS
SM
MD
LG