Accessibility links

خۆپیشاندان و نائارامی لە عێراق بەردەوامە سەرەڕای بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە


خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییەی باشوری عێراق دەستیان کردووە بە سوتاندنی تایە لە سەر سێ پردی سەرەکی، سەرەڕای ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆ دەستلەکارکێشانەوەی.

عادل عەبدوڵ مەهدی ڕۆژی هەینی پاش چەندین هەفتە لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی و کوشندە، ڕایگەیاند ئەو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی دەداتە پەرلەمان.

کۆمسیۆنی نیمچە فەرمی مافەکانی مرۆڤی عێراقی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە کوشتنکارییەکان دەبێت بدرێن بە دادگا.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە 400 کەس کوژراون کە زۆربەیان خۆپیشاندەر بوون.

هێزەکانی ئاسایش گولەی ڕاستەقینەوە، گازی فرمێسکڕژێن و هەنارۆکی دەنگییان لە ماوەی نزیکەی دوو مانگی خۆپیشاندانەکاندا دژ بە خۆپیشاندەران بکارهێناوە. ژمارەیکی زۆر لەو 400 کەسەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابوردوو بوو بە تایبەتی لە شاری ناسرییە و نەجەف.

XS
SM
MD
LG