Accessibility links

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق حەوت کەس دەکوژرێن و خۆپێشاندانیش هەر بەردەوامە


بە پێی پۆلیس و سەرچاوەکانی تەندروستی ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی ئاسایش لە بەغدا و باشوری عێراق تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و بەلایەنی کەم 7 کەسیان کوشتووەو دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

لە ناسڕییە هێزەکانی ئاسایش گوللەی ڕاستەقینە و گازی فرمێسکڕژێنیان بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی لەسەر سێ پرسی سەرەکی کۆببونەوە.

کاربەدەستانی پۆلیس و سەرچاوەکانی تەندروستی دەڵێن سێ کەس لەوێ کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون. پاشان لە نەخۆشخانەش کەسێک بەهۆی ئەوەی گوللە بەر سەری کەوتبوو گیانی لەدەست دا.

ئەوان دەشڵێن بەهۆی پێکدادانەکان لە ناو شارەکە زیاتر لە 50 کەس بریندار بوون زۆربەیان بە گوللەی ڕاستەقینە و گازی فرمێشکڕژێن.

لە بەندەری ئوم قەسری نزیک بەسرەش 2 کەس کوژراون و زیاتر لە 70 کەسی تری بریدنار بوون کاتێک کە هێزەکانی ئاسایش تەقەیان بە نێو خۆپیشاندەراندا کرد بە مەبەستی بڵاوە پێکردنیان.

خۆپێشاندەران لەوێ کۆببونەوەو داوایان لە هێزەکانی ئاسیش دەکرد کە شەقامەکانی دەوروبەری ئەو شارۆچکە بەندەرییە بکەنەوە. کاربەدەستان ڕێگەکانیان گرتووە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران نەتوانن بڕۆنە ناو بەندەرەکەوە.

ئوم قەسر گەورەترین بەندەری هاوردەی خۆراکە بۆ ئەو ولاتەکەی کە بە شێوەیەکی زۆر پشت بە خۆراکی هاوردە دەبستێت.

لە بەغداش بەهۆی دەستڕێژی پۆلیس بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران کەسێک لە شەقامی ئەلڕەشید لە ناوەندی شارەکە دەکوژرێت و بەلایەنی کەم 15 خۆپیشاندەری تریش بریندار بوون.

لەوەتای ئەم شەپۆلی ناڕەزاییە لە سەرەتای مانگی ڕابوردۆوە لە عێراق دەستیپێکردووە بەلایەنی کەم 330 کەس کوژراون.

ئەم خۆپیشاندانانە بە گەوەرترین خۆپیشاندان لەوەتای ڕووخانی سەدام حسێن لە ساڵی 2003 وە دادەنرێت. خۆپیشاندەرانداوای لابردنی ئەو چینە سیاسییە دەکەن کە بە گەندەڵ و بەکرێگیراوی وڵاتانی بیانی ناودێریان دەکەن، لە کاتێکدا عێراقییەکان ڕووبەڕووی هەژاری، بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردە بوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG