Accessibility links

خۆپیشاندەرانی عێراق ڕێگەی دەروازەی بەندەری بازرگانی خۆر ئەلزوبێر دەگرن


خۆپیشاندەران لە عێراق ڕێگەی بەندەری بازرگانی خۆر ئەلزوبێریان لە نزیک بەسرە گرتووە و ڕێگە نادەن بارهەڵگرەکان بچنە ناوەوە. کاربەدەستێکی بەندەرەکە هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز پشتڕاست کردۆتەوە. ئەمەش لە کاتێکدا گەورەترین شەپۆلی خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژ بە حکومەت لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابوردوودا لە عێراق بەردەوامە.

خۆر ئەلزوبێر دووهەم بەندەری سەرەکی کەنداوە لە عێراقدا. ئەم بەندەرە بۆ هەناردەکردنی سوتەمەنی، کەلوپەلیئیلیکترۆنی و خۆراک بەکاردێت.

یەکێک لە کاربەدەستەکان ڕایگەیاند "ئۆپەراسیۆنەکانی داگرتنی ئەو کەلوپەلانەی کە پێویستە بە بارهەڵگر بگوێزرێنەوە بە تەواوەتی ڕاگیراوە."

بەهۆی شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی عێراق کە لە سەرەتای مانگی 10 لە شاری بەغداوە دەستیپێکرد بەلایەنی کەم 315 کەس کوژراون. ئەمەش گەورەترین خۆپیشاندانە لەوەتای لە ساڵی 2003ڕژێمەکەی سەدام حسێن ڕوخا.

خۆپیشاندەران داوای لابردنی ئەو چینە سیاسییە دەکەن کە بە گەندەڵ ناودێریان دەکەن و دەڵێن بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی بیانی دەپارێزن. سەرەڕای ئەوەی حکومەت بەڵێنی چاکسازی داوە بەڵام خۆپیشاندەران بڕوایان پێ نییە.

XS
SM
MD
LG