Accessibility links

بوومەلەرزەیەک بە هێزی 7.1 ئیندۆنسیا دەهەژێنێت

گەردوونناسان دەڵێن بەرەبەیانی هەینی بە کاتی ناوخۆیی ئیندۆنسیا بوومەلەرزەیەک بە هێزی 7.1 لە کەناری هەرێمی مالوکوی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی داوە و نێوەندی هۆشداری سونامی ئەمەریکا دەڵێت مەترسی سونامی نییە.

ئاژانسی زەویناسی ئەمەریکا دەڵێت نێوەندی بوومەلەرزەکە بە 140 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی تێرنەتی کەنار دەریا و بە قوڵایی 45 کیلۆمەتر بووە.

نێوەندی چاودێری سونامی لە ئەمەریکا دەڵێت چاوەڕوان ناکرێت لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیە سونامییەکی وێرانکەر ڕووبدات هەرچەندە ئاژانسی کەشناسی ئیندۆنسیا هۆشداری داوە بە خەڵکی لە کەنارەکانی دەریا دوور بکەونەوە.

ئەو بوومەلەرزەیە کاتژمێر 1:17 خولەکی پاش نیوەشەو بە کاتی خۆجێهی کاتێک خەڵکی لە ناو خەودا بوون زۆر بە توندی لە شارۆچکەی تێرنەتهەستی پێکرا.

هەتا ئامادەکردنی ئەمە هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی لەم بوومەلەرزەیەدا بڵاو نەکراوەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG