ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمێکی ئاژانسی میدیای جیهانی ئەمەریکا "USAGM" خەڵاتی ساڵانەی دەیڤد بێرک پێشکەش دەکرێت کە هەمو ساڵێک ئەم خەڵاتە دەدرێت بە ڕۆژنامەوانە ئازاو بەجەرگەکانی کە لە شوێنی شەڕو ناکۆکیدا کار دەکەن.
زانا عومەر پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە قامشلو یەکێکە لەو کەسانەی کە خاڵاتی دەیڤد بەرکی ساڵی 2019 ی پێ دەبەخشرێت بەهۆی کارە سەختە ڕۆژنامەوانییەکانی لە سوریا.
ڕێوڕەسمی خەڵاتەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە بنکەی سەرەکی دەنگی ئەمەریکا لە واشنتن بەڕێوەدەچێت.
زانا عومەر لە ساڵی 2014 وە لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا کار دەکات و لەو کاتەوە دەیان ڕاپۆرتی جۆراوجۆری لە مەیدانی شەڕی دژ بە داعش بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکاوە ناردووە و چەندین جار ژیانی بەهۆی کارەکەیەوە کەوتۆتە مەترسییەوە.
خەڵاتی دەیڤد بێرک بە ناویDavid W. Burke وە نراوە کە دامەزرێنەری دەستەی ڕاگەیاندنەکانی حکومەت بوو و یەکەم سێ ساڵیش سەرۆکی ئەو دەستەیە بوو. ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2001 وە ساڵانە پێشکەش بە ڕۆژنامەوانە لێهاتووەکانی تۆڕەکانیBBG دەکرێت.