Accessibility links

ڕەوشی سوریا و موشەکی ڕوسیایی تەوەری سەرەکی وتووێژەکانی نێوان ترامپ و ئەردۆغان دەبن


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە دەچێتە کۆشکی سپی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپ. چاوەڕوان دەکرێت هەردوو ڕێبەر باس لە هێرشەکانی ئەم دوواییانەی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسیایی بکەن.

کۆشکی سپی کارنامەی ڕۆژەکەی بڵاو کردۆتەوە کە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیشی تێدایە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی تری ناتۆی نیگەرانیان لەمەڕ کڕینی سیستمی دژە موشەکی S_400یڕوسیایی لەلایەن تورکیاوە دەربڕیوە و دەڵێن ئەم سیستمە لەگەڵ سیستمە بەرگرییەکانی هاوپەیمانن ناگونجێت و دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر پرۆگرامی فڕۆکەیF-35 ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکا بەر لە سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ پەیامنێران دووا گوتی بابەتی سیستمی دژە موشەک یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی کە ترامپ دەیەوێت لەگەڵ تورکیادا چارەسەری بکات.

گوتەبێژی ئەردۆغان فەخرەدین ئاڵتون لە لاپەڕەی تویتەری خۆی نوسیویە تورکیا ڕوونە لەسەر هۆکارەکانی کڕینی موشەکی ڕوسی.

کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکا دەڵێت یەکێکی تر لە بابەتە گرنگەکانی کە سەرۆک لەگەڵ ئەردۆغاندا تاوتوێی دەکات بارودۆغی سوریا دەبێت کە ئەمەریکا نیگەرانییەکی زۆری هەیە لەسەر شیانی سەرهەڵدانەوەی داعش لەوێ و هەوڵ دەدات ڕێگە بگرێت لە قەیرانی مرۆیی دژ بە کەمینە ئاینی و نژادەکان.

ترامپ بەرنامەشی هەیە تاوتوێی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤیش لەگەڵ تورکیادا بکات.

XS
SM
MD
LG