Accessibility links

لە تەقینەوەیەکدا لەنزیک وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان 7 کەس کوژران


وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان وتی بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لەنزیک وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە کابوڵ 7 کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

ئەم تەقینەوەیەش دوو ڕۆژ دوای ئەوە هات ئەفغانستان دوو ڕابەری تاڵیبان و ڕابەرێکی کۆمەڵەی حەقانی ئازاد کرد لەبەرامبەر ئازادکردنی مامۆستایەکی ئەمەریکی و ئوستڕاڵیدا.

لە مانگی هەشتی ساڵی 2016 دا تاڵیبان ئەو دوو مامۆستایەی ڕفاند کە لە زانکۆی ئەمەریکی لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کاریان دەکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG