Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز: دەشێت سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ ئەمریکا بەرەنجامی پێچەوانەی هەبێت


دکتۆر سەردار عەزیز
دکتۆر سەردار عەزیز

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی تورکیادا کۆببێتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، لە نێوەندی پشێوی و ئاڵۆزی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، دەگاتە واشنتۆن.

ئەم سەردانەش هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕەخنە و ناڕەزاییەکان لە بەرامبەر تورکیا بەهۆی ئەو کردە لەشکرییەی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا "ڕۆژئاڤا" دەستیپێکردووە دژ بە هاوپەیمانە سەرەکییەکەی ئەمریکا واتە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەشی سەرەکییەتی.

دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان دەڵێت تورکەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێی ئەم سەردانەی ئەردۆگانەوە ڕوویەکی تر بدەن بە پەیوەندییەکانیان و دەشڵێت "ماوەیەکی زۆرە لە واشنتۆن پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە و هەوڵ دەدەن لۆبییەکی زۆر بکەن تا ئەو فشارەی لەسەر تورکیایە کەم ببێتەوە."

دکتۆر سەردار باسیش لەوە دەکات کە ئەگەر هەیە ئەم سەردانەی ئەردۆگان بۆ واشنتۆن، وەک دەڵێت گوڕێکی تر بە ئەنجومەنی نوێنەران و تەنانەت سیناتیش بداتەوە و لەوێش چەند بڕیارێک پەسەندبکرێن سەبارەت بە هاوکاری نەکردنی تورکیا لە ڕووی پێدانی چەک و تەقەمەنی و هەروەها چەند بوارێکی تریش .

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر سەردار ئاماژەش بەوە دەکات کە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان ئانکەرە و واشنتۆن، زیاتر لە پەیوەندی هەردوو سەرۆکدا چڕ بۆتەوە نەک ئەوەی پەیوەندییەکی دامەزراوەیی بێت لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

دکتۆر سەردار دەڵێت، لە درێژخایەندا ئەو جۆرە پەیوەندیەی نێوان تورکیا و ئەمریکا بەرەو خراپتر دەچێت، چونکە بە کەسێتی کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئاوەها گەورە بەرەنجامێکی باشی نابێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:53 0:00


XS
SM
MD
LG