Accessibility links

پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا ڕادەگەیەنێت پێکدادانێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت و هێزەکانی تورکیا لە باکوری وڵاتەکە ڕوویداوە.

ئاژانسی دەنگوباسی سانا دەڵێت لە پێکدادانەکەی ڕۆژی شەممەدا چەکی ئۆتۆماتیک بەکارهاتووە و لە گوندی ئوم شوعەیفە نزیک سەرێ کانی ڕوویداوە.

تورکیا لە مانگی ڕابوردوو هێرشی کردە سەر ئەو ناوچەیەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ژێر دەستی شەڕڤانە کوردەکان بوو. پاشان هێزەکانی حکومەتی سوریا بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هێرشەکانی تورکیا چوونە ناوچەکە. لەو کاتەوە هێزەکانی حکومەتی سوریا شەڕیان دژ بە هێزەکانی تورکیا و سەرهەڵداوانی سوریای سەر بە تورکیا ئەنجام داوە. مۆسکۆ ئاگربەستێکی لاوازی لە باکوری سوریا ئەنجام دا بەڵام لێرەو لەوێ پێکدادانەکان بەردەوامن.

لە هەفتەی ڕابوردوو هێزەکانی تورکیا 18 سەربازی حکومەتی سوریایان لە ناوچەکەدا دەستگیر کرد بەڵام چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە بە ناوبژیوانی ڕوسیا ئازاد کران.

XS
SM
MD
LG