Accessibility links

ئێران بەرگری لە بڕیارەکەی دەکات بۆ ڕێگەگرتن لە پشکێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان


گوتەبێژێکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران، بەهرۆز کەمالڤەندی،ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند حکومەتی ئێران " لە ڕووی یاساییەوە" هیچ شتێکی هەڵەی نەکردووە کە لە 28 ی مانگی 10ڕێگەی لە ژنێکی پشکێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەزگای ناوکی ناتانز گرتووە.

ئێران دەڵێت گوایە ئەو ئەو پشکێنەرە بە پێی تاقیکردنەوەکان گومانی مادەی تەقەمەنی نیتراتی لێ کراوە بەڵام ئاژانسی چاودێری ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان گومان دەخاتە سەر ئەو تۆمەتە.

ئەمەش بە یەکەم نمونەی زانراوی ئێران دادەنرێت بۆ ڕێگەگرتن لە پشکێنەرێک هاوکاتی ناکۆکییەکان لەسەر تێکچوونی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکلایەنانە لە زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر خۆی لە ڕێککەوتنەکە کشاندەوە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران قسەکانی کەمالڤەندی بڵاو کردەوە کە لە بنکەی ناوکی فۆردۆوە ڕایگەیاندبوو. ئەو گوتی ئێران هیچ کۆت و بەندێکی نەخستۆتە بەردەم پشکێنەران، بەڵام هۆشداری دژ بە بەکارهێنانی ئەوانی دا بۆ " ئاژاوە و دزەپێکردنی زانیاری".

XS
SM
MD
LG