Accessibility links

دوو کارمەندی پێشووی تویتەر بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ عەرەبستانی سعودیە سزا دەدرێن


وەزارەتی دادی ئەمەریکا دوو کارمەندی پێشووی تویتەری سزا داوە بە هۆی سیخوڕی کردن بۆ عەرەبستانی سعودیە بەسەر بەکارهێنەرانی تویتەرەوە.

بەپێی ئەو تۆمەتانەی لە دادگایەکی سان فرانسیسکۆ ئاشکرا کران عەلی ئال زەبارە و ئەحمەد ئەبو عەمو مۆڵەتی کارەکەیان بەکارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری چەند بەکارهێنەرێکی تایبەتی تویتەر.

ئەبو عەمو کە هاووڵاتییەکی ئەمەریکاییە ڕۆژی سێشەممە دەستگیر کرا. ئال زەبارە، کە هاوڵاتی عەرەبستانی سعودیەیە، هێشتا دەستگیر نەکراوە.

داواکارانی گشتی دەڵێن ئەبو عەمو بەڵگەنامەی ساختەی پێشکەشکردووە و لەگەڵ کاربەدەستانی FBIدا ڕاستگۆ نەبووە.

ئال زەبارە بەوە تۆمەتبارکراوە کە زانیاری تایبەتی زیاتر لە 6 هەزار بەکارهێنەری تویتەری لە ساڵی 2015 دا کۆکردۆتەوە، لە ناویاندا هینی هاووڵاتییەکی سعودیش کە هاوڕێی جەمال خاشوقچی وتارنوسی واشنتۆن پۆست بووە.

هاووڵاتییەکی تری سعودیش ئەحمەد ئەلمتێری تۆمەتبارکراوە بە سیخوڕی کردن و کارکردن لە نێوان کارمەندەکانی تویتەر و کاربەدەستانی سعودی.

XS
SM
MD
LG