Accessibility links

ئەردۆغان هەڕەشەی پتەوکردنی پەیوەندی لەشکری لەگەڵ ڕوسیادا دەکات


فڕۆکەی بۆمبهاوێژی s-35 ی ڕوسی
فڕۆکەی بۆمبهاوێژی s-35 ی ڕوسی

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی پتەوکردنی پەیوەندییە لەشکرییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا دەکات ئەگر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەمارۆکانی لەسەر فڕۆشتنی فڕۆکەی سەرەکی شەڕکەری لانەدات.

ئەم هەڕەشەیەی تورکیا هەفتەیەک بەر لە بڕیاری کۆبونەوەی نێوان ئەردۆغان و تراپ دێت.

بڕیارە تورکیا فڕۆکەی بۆمبهاوێژی هەرە نوێی ڕوسیایی Su-35 بکرێت. ئەمەش پاش ئەوەی بەهۆی کڕینی سیستمی دژە موشەکی ڕوسیایی S-400 ناڕەزاییەکی زۆری لەنێو هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی دروست کرد.

ئەردۆغان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند " کاتێک ئێمە سیستمی S-400 مان کرڕی داوای مەوڵەتمان لەکەس نەکرد، جا ئەگەر بڕیار بدەین ئەوا S-35 یش دەکڕین."

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد دووا بڕیار بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕوسیایی دەکرێ لە دەستی واشنتن بێت. ئەو داوای لە ترامپ کرد کۆتایی بهێنێت بە ڕاگرتنی فڕۆشتنی فڕۆکەی f-35 بە تورکیا.

ئە گەمارۆیەی ئەمەریکا لە تۆڵەی کڕینی سیتمی S-400 ی ڕوسیایی بوو لەلایەن ئانکەرەوە کە واشنتن دەڵێت ئەمە لەگەڵ سیستمی موشەکەکانی ناتۆدا ناگونجێت بەتایبەتی تەکەنەلۆژیای F-35.

ئەردۆغان گوتی " ئەگەر گرفتی F-35چارەسەر نەکرێت، ئێمە هەنگاوی پێویست دەنێین."

XS
SM
MD
LG