Accessibility links

مانگرتنی پارتی "جەماعتی ئیسلامی" لە پاکستان بەردەوامە


ڕۆژی شەممە دەیان هەزار لایەنگری پارتێکی ئیسلامی لە ناوجەرگەی پایتەختی پاکستان بەردەوام بوون مانگرتنەکەیان لە کاتێکدا باری ئاسایشی وڵاتەکە توندکرابوو و کاربەدەستان پۆلیسی دژە ئاژاوەی زیاتر و بەربەستی زۆریان لە ئیسلام ئاباد بڵاو کردۆتەوە بۆئەوەی نەتوانن دەستیان ڕابگات بە باڵەخانە حکومییەکان.

کاروانی خۆپیشاندەران بە ڕێبەرایەتی مەلای ئاژاوەگێڕ فەزلور ڕەحمان کە ڕێبەرایەتی پارتی جەماعەتی ئیسلامی دەکات گەیشتە ئیسلام ئاباد. ئەو هەتا شەوی یەکشەممە کاتی داناوە بۆ سەرۆک وەزیری عمران خان تا دەستلەکار بکێشێتەوە بەهۆی خراپی باری ئابوری وڵاتەکە.

خان دەڵێت ناکەوێتە ژێر باری ئەو فشارانە.

مۆلانا فەزلور ڕەحمان
مۆلانا فەزلور ڕەحمان

مۆلانا فەزلور ڕەحمان ئاماژەی بەوە کردووە ڕەنگە بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ناوچەی سوری ئیسلام ئاباد، کە شوێنی پەرلەمان و ماڵی سەرۆک وەزیر و ئۆفیسەکانی حکومەت و باڵیۆزخانە بیانییەکانە،فشار ببات بۆ عمران خان دەستبەرداری دەسەڵات بێت.

کاربەدەستان ڕۆژی شەممە بەربەستی زیاتریان لەو ناوچەیە داناوە و هێزە نیمچە لەشکرییەکانیش لەوێ بڵاو بوونەتەوە.

مۆلانا ڕەحمان شەوی هەینی کاتێک داوای لە لەشکری بەهێزی پاکستان کرد پشتیوانی لە خان نەکات گوتی " ئەم خەڵکە زۆری لەگەڵمدان توانای ئەوەیان هەیە خۆیان سەرۆک وەزیری لە ماڵەکەی خۆیادا دەستگیر بکەن ئەگەر لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەستلەکار نەکێشێتەوە."

مۆلانا ڕەحمان سەرەتا چوونی ڕۆژنامەوانە ژنەکانی بۆ ناو ئەو کەمپانەی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکە ئامادە کردووە ، کە هەمویان پیاون، قەدەغە کردبوو، بەڵام پاشان ئەو قەدەغەکردنە ڕەخنەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێ کەوتەوە و دواتر ڕێگە درا ڕۆژنامەوانە ژنەکانیش بڕۆن.

ئەو مەلا توندڕەوە بەشداری کردنی ژنانی پارتەکەشی لەو مانگرتنەدا قەدەغە کردووە.

XS
SM
MD
LG