Accessibility links

تورکیا هەڕەشەی ناردنەوەی دەستگیرکراوەکانی داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەکات


حکومەتی تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو ئەندامە داعشە بیانییانەی کە لە سوریا دەستگیر کراون دەگێڕێتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، سەرەڕای ناڕەزایی ئەو وڵاتانە بە تایبەتی ئەوروپا.

وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو بە پەیامنێرانی گوت " ئێمە هەتا هەتایە ئەمانە لای خۆمان ناهێڵینەوە ئێمە هۆتێلێک نین بۆ داعش."

ئەو گوتی تورکیا بۆ ماوەیەک ئەو داعشە بیانیانە دەهێڵێتەوە و پاشان دەیانگێڕێتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

سۆیلو گوتیشی وڵاتانی ئەوروپا لە ناویاندا هۆڵەندا و بەریتانیاهاووڵاتی بوونی هەندێک لەو چەکدارانەیان ڕەت ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە ئانکەرە بگرن بیاننێرێتەوە بۆ وڵاتەکانیان.

ئەو گوتی " ئەوان چارەسەرێکی ئاسانیان دۆزییەوە، دەڵێن مافی هاووڵاتی بوونمان لێ سەندۆتەوەو ئیدی کێشەی ئێمە نییە. لە دیدی ئێمە ئەمە مایەی قبوڵکردن نییە، بە تەواوەتی شتێکی نابەرپرسیارانەیە. ئێوە دەتانەوەێت من چی لە تیرۆرستەکانی ئێوە بکەم؟"

XS
SM
MD
LG