Accessibility links

ڕاوێژکاری باڵای پێشوی ترامپ دەگاتە کۆنگرێس بۆ گەواهیدان لە لێکۆڵینەوەکان بۆ شیانی لەکارخستنی ترامپ


ڕاوێژکاری باڵای پێشوی دانۆڵد ترامپ بۆ کاروباری ڕوسیا و ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژێک پاش بەجێهێشتنی کارەکەی لە کۆشکی سپی گەیشتە کۆنگرێس بۆ گەواهیدان لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ شیانی لەکارخستنی سەرۆک ترامپ.

تیم مۆریسن، یەکەم دیاریکراوی کۆشکی سپی کە گەواهی بدات، وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی لەسەر گەواهیدانەکە نەدایەوە کە لە پشتی دەرگای داخراو ئەنجام دەدرێت، بەڵام ڕەنگە زانیارییەکانی ببێتە نێوەندی هەوڵەکان بۆ لەکارخستنی سەرۆک.

مرۆیسن ڕۆژی چوارشەممە لە دەستیلەکار کێشایەوە و گوتی " هەوڵی بەدەستهێنانی دەرفەتی زیار دەدات." کاربەدەستێک کە مافی ئەوەی نەبوو زانیاری لەسەر کارەکەی مۆریسن بدات بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت ڕایگەیاند ماوەیەکە مۆریسن تاتوێی دەستلەکار کێشانەوەی دەکات.

ئەو لە مانگی هەشتەوە چاوی لەسەرە لەو کاتەوەی کە کەسێکی ناو حکومەت زانیاری نهێنی ئاشکرا کرد و گوتی چەند کاربەدەستێکی ئەمەریکا گوتویانە ترامپ " دەسەڵاتی ئۆفیسەکەی بەکارهێناوە بۆ داواکاردن لە وڵاتانی بیانی تا دەستبخەنە نێو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 ی ئەمەریکا."

XS
SM
MD
LG