ڕەفایل گرۆسی ئەرجەنتینی ڕۆژی سێشەممە وەکو سەرۆکی نوێی ئاژانسی چاودێری ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا کە بەتایبەتی کارەکانی پەیوەست دەبێت بە چاودێریکردنی ڕێککەوتنی هەستیاری ناوکی ئێران.
گرۆسی توانی لەو هەڵبژاردنەدا سەرکەوتێت بەسەر دیپلۆماتی ڕۆمانی کۆرنێڵ فروتا بۆ بوون بە ڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی ناسراو بە IAEA و جێگای یوکیا ئەمانۆی ژاپۆنی گرتەوە کە لە مانگی حەوت کۆچی دوایی کرد.
هەڵبژاردنی گرۆسی، باڵیۆزی ئەرجەنتین بۆ IAEA، لە کاتێکی زۆر گرنگدایە لە کاتێکدا ئێران تا دێت زیاتر لە بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 پاشگەز دەبێتەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ساڵی ڕابوردوو تاکلایەنانە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سزاکانی سەر ئێرانی نوێ کردەوە.
گرۆسی 24 دەنگی لەو ڕێکخراوە 35 ئەندامییەدا بەدەست هێنا.