Accessibility links

کوژرانی زياتر لة 14 کەس لە خۆپیشاندانەکانی شاری کەربەلای عێراق


سەرچاوە تەندروستیەکان و ئاسایش بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان وت دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی عێراق تەقەیان لە خۆپیشاندەرەکانی شاری کەربەلا کردووە بەلایەنی کەمەوە 14 کەس کوژراون و 865 کەسی دیکە برینداربوون.

هاوکات سەرچاوەیەکی تەندروستی بە پەیامنێری کەناڵی ئەلحوڕەی گوتووە لە ئەنجامی تەقەکردن لە خۆپـیشاندەران لە شاری کەربەلا 30 کەس کوژراون و نزیکەی 900 کەسی دیکە برینداربوون.

بەڵام بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەربەلا دەڵێت 122 کەس برینداربوون، لەوانە 66 کەسیان لە هێزەکانی ئاسایش بوون و 34 کەسیشیان کەسی سیڤیل بوون.

سەرچاوە تەندروستیەکان ئاماژەیان بەوەدا سێ خۆپیشاندەر لە ناسڕییە گیانیان لەدەستداوە بەهۆی برینەکانیانەوە لە خۆپیشاندانەکانی پێشوودا.

بۆ چوارەمین ڕۆژ خۆپیشاندەرانی عێراقی ڕژانە سەر شەقامەکان دژی حکومەتی عێراق. لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە یەکی مانگی 10ەوە تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە 250 کەس کوژراون.

ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی ئاسایش گازی فرمێسک ڕژێنیان ڕشت بە ئاڕاستەی خوێندکارانی خوێندنگا و زانکۆکان و هەزاران کەس لە بەغداد ڕژانە سەر شەقامەکان.

کەسایەتی ئاینی شیعە موقتەدا سەدر ڕۆژی دووشەممە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد دوای ئەوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە بەغداد ڕاگەیەندرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG