سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند تورکیا "تیرۆریستان" پاک دەکاتەوە ئەگەر تا بەر لە کۆتای هاتنی مۆڵەتی ئەو 150 کاتژمێرەی لەگەل ڕوسیا لەسەری ڕێککەوتوون هێزە کوردییەکان پاشەکشێ لەو ناوچەکاندا نەکەن.
ئەردۆغان لە کاتی قسەکانیدا لە ئەستەنبوڵ گوتی "ئەگەر تیرۆریستان تا 150 کاتژمێری تر لە ناوچەکە نەکشێنەوە ، ئەوا ئێمە خۆمان ناوچەکە لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوەو کۆنترۆڵی ناوچەکە دەکەین". بەمەستی ئەو هێزە کوردییەکانی سوریایە.
مۆلەتەکە لە کاتژمێر 6 ی ئێوارەی بە کاتی خۆجێیی ڕۆژی سێ شەممە 29ی مانگی 10 کۆتاییدێت .
سەڕەڕای هەڕەشەکان، ئەردۆغان گوتیشی گەورەترین دەستکەوتی ئێمە گەیشتنە بەئامانجەکەمان کە دروست کردنی ناوچەی ئارامە هەروەها پارێزگاری کردنی ناوچەکەیە لە هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش و هێزە کوردیەکانی یەپەگە.