Accessibility links

ژنان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و عێراق دەستبەجێ پێویستیان کۆمەک و هاوکاری هەیە


Iraq Syria
Iraq Syria

زیاتر لە دوو هەفتە پاش دروستبوونی توندوتیژی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنان، منداڵان و خێزانەکان بەردەوامن لە هەڵاتن لە ماڵەکانی خۆیان. بە پێی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارەکان خەرەیکە دەگاتە 180 هەزار کەس.

لە کاتێکدا کە خەڵکی سڤیل بە گشتی باجی سەختی شەڕەکانی ئەم دواییە دەدەن بەڵام بە زۆرترین شێوە کاری کردۆتە سەر ژنان و کچان لە ژێر فشارێکی زۆری دەرونیدان، پێداویستییە تەندروستییەکان و کەرەستەی پێویستیان نییە لە ناویاندا جلوبەرگی گەرم لە کاتێک خەریکە وەرزی زستان دەستپێدەکات.

نیرڤانا شاوکی بەرێوەبەری هەرێمی CARE بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریکا دەڵێت " دەیان هەزار خەڵکی سڤیل دەستبەجێ پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە. زۆربەی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هاوسەرەکانیان، کوڕەکانیان یان براکانیان جیابوونەتەوەو بەهۆی شەڕەکەوە بە جلی بەریان و مناڵەکانیان لە باوەشیان هەڵاتوون. ئەو کەسانە بە تایبەتی پێویستیان بە هاوکاری و پاراستن هەیە."

ئەو ژنە ئاوارانە دەستیان ڕاناگات بە بنکەکانی تەندروستی لە کاتێکدا بنکە تەندروستییەکان پڕن لە برینداری شەڕەکە. ژنانی دووگیان لە مەترسی ئەوەدان نەتوانن دەستیان ڕبگات بە نەخۆشخانەو هاوکاری تەندروستی.

یەکێک لە کارمەندانی ڕێکخراوی CARE لە باکوری سوریا بە ناوی لەمیا دەڵێت " ئێمە سەردانی ئەو شوێنانەمان کردووە کە ئاوارەکانی تێدان، لە ناویاندا خوێندنگاکانیش، و بینیمان بەشێکی زۆری ژنان ناتوانن لەگەڵ ڕەوشەکەدا هەڵبکەن. ئەوان لە ژێر فشارێکی زۆری دەرونیدان و دەبینین ئاستی خەمۆکی و دڵتەنگی زۆر بەرزە لە نێو ژنان و کچاندا. ئەمە بە تایبەتی کاردەکاتە سەر کچانی گەنج و ژنی دووگیان کە هەندێکیان یەکەم جارە ئاوارە بن."

لە دەرەوەی سوریاش ڕەوشەکە لە عێراقیش زۆر خراپە، لە کاتێکدا ڕۆژانە نزیکەی هەزار پەنابەری سوریایی دەڕۆنە سەرانسەری ئەو وڵاتە. CARE ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی زیاد دەکات لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەرکی یەکەم دابین کردنی ئاوی پاکی خواردنەوە، کەرەستەی سادەی خاوێن کردنەوە دەبێت لە کەمپێکی پەنابەرانی نزیک سنور."

XS
SM
MD
LG