Accessibility links

لە هێرشێکی تالیباندا 17 پۆلیسی ئەفغانی دەکوژرێن


کاربەدەستان لە باکوری ئەفغانستان ڕادەگەیەنن یاخیبوانی تالیبان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی ئاسایش لە پاریزگای کوندوز و بەلایەنی کەم 17 پۆلیسیان کوشتووەو چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.

کاربەدەستێی خۆجێهی ڕۆژی سێشەممە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت هێرشەکەی بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاست کردەوەو گوتی، هێرشەکەی شەوی ڕابوردوو لە ناوچەی عەلی ئابادی پارێزگای کوندوز ڕوویدا و تیایدا بەرپرسی ئەو بنکەی پۆلیسەش کوژراوە.

کاتێک دەنگی ئەمەریکا پەیوەندی کرد بە گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاکە، عینامودین ڕەحمان، ئەویش هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە بەڵام زانیاری زیاتری نەدا.

گوتەبێژی تالیبان زەبیحوڵا موجاهد ڕایگەیاندووە، چەکدارەکانیان هێرشێکیان ئەنجام داوەو لە پێکدادانێکدا بەر لە کۆنترۆڵکردنی بنکەکە 20 ئەندامی ئاسایشی ئەفغانی کوژراون.

XS
SM
MD
LG