Accessibility links

مێزگرد: کورد لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیادا


ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا بۆ ئاگربەست و ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا "ڕۆژئاڤا" خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت.

کەم نین ئەوانەی وەها خوێندنەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە دەکەن کە بەتەواوەتی لە بەرژەوەندی تورکیا و هێرشە لەشکرییەکەیەتی بۆ سەر کورد لە سوریادا و دەشڵێن ئەمریکا بەو ڕێککەوتنە کوردی فرۆشت و خیانەتی لێکرد.

ئەم جۆرە ڕوانینە لەناو ئەمریکاشدا هەیە و دەکرێت بگوترێت هاوڕاییەکی بێ پێشینە لە نێوان ژمارەیەکی بەرچاوی گەورە سیاسییەکانی کۆماری و دیموکراتەکانیشدا هەن کە تەبا نین لەگەڵ ئەو سیاسەتەی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپدا و دەڵێن ئەوەی سەرۆکی تورکیا دەیخواست، سەرۆک ترامپ هەمووی خستە دەست ڕەجەب تەیب ئەردۆگانەوە.

لە بەرامبەریشدا ڕایەکی تریش هەیە و لەو بڕوایەدایە لە هەلومەرجی سوریادا هەر تەنها ئاوەها ڕێککەوتنێک دێتە ئاراوە و دەشڵێن بەپێی یەکێک لە بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنە کە جەخت لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکاتەوە، بەو مانایە دێت، ئەو هێزانەی تورکیا ناتوانن لەناو خاکی سوریادا جێگیر بن و بمێننەوە،جا هەر بەشێکی ئەو وڵاتە بێت.

دکتۆر موحەمەد شەریف
دکتۆر موحەمەد شەریف

ئەوانەی بڕوایان بەم جۆرە ڕوانینە هەیە جەخت دەکەنەوە لەوەی کورد لە سوریادا لە یەک کاتدا شەڕی دژی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ناو سوریا و شەڕی دژی داگیرکردنەکانی تورکیاش دەکات، کارێکی زۆر ئاساییە ئەگەر بۆ ئەم قۆناغە هەندێک لەبەردانەواندنیش بکات، بەتایبەتیش کاتێک دەبینرێت دەیان کاراکتەری هەرێمەکە و نێونەتەوەییش لە سوریادان و لەو جوگرافیا سیاسیەشدا شەڕ کردن هەروا کاراێکی سانا نییە.

دکتۆر مارف عومەر گوڵ
دکتۆر مارف عومەر گوڵ

ئەم ڕێککەوتنەی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەبێ ئامادەبوونی هێزێکی وەک ڕوسیا کراوە، هەر بۆیە بەشێک لە چاودێران وەها لێی دەڕوانن کە دەشێت ڕێککەوتنێکی کاتی بێت. هێشتا دیار نییە لەپاش کشانەوەی کورد بۆ ئەو ناوچانەی بۆی دیارکراوە، ئایا مۆسکۆ داوا دەکات تورکیا بە تەواوەتی هێزە سەربازییەکانی بباتە دەرەوەی سوریا؟ دەشێت وەڵامی ئەم پرسیارە بکەوێتە سەر کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و ڤلادمیر پوتن کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە سوچی بکرێت.

ئایا ئەم ڕێککەوتنەی ئەمریکا و تورک چەندێک لە بەرژەوەندی کوردە؟

ئایا بەم ڕێککەوتنە ئەزمونی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە کوردستانی سوریا کۆتایی پێدێت؟

ئایا ڕووداو و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە چەندێک وەها دەکەن کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە سیاسەت و دۆستایەتییەکانی خۆیدا بچێتەوە؟

دکتۆر مارف عومەر گوڵ، پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی و دکتۆر موحەمەد شەریف، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لەم مێزگردەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەدەنەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:29 0:00


XS
SM
MD
LG