Accessibility links

ڕوسیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە ئەمەریکا لە باکوری سوریا جێیهێشتووە


ڕوسیا ئەو شوێنانەی گرتەوە کە ئەمەریکا لە سوریا جێیهێشتووە. ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی تورکیا ڕوسیا سەربازەکانی خۆی لەو ناوچانە بڵاوکردەوە. لە هەمانکاتیشدا ئاڵۆزییەکان لە نێو هاوپەیمانی ناتۆدا زیادیان کرد کاتێک کە تورکیا ڕووبەڕووی تا دێت ئیدانەکردنی زیاتر دەبێتەوە لەلایەن هاپەیمانانی ڕۆژئاوای بەهۆی هێرشەکانی بۆ ناو سوریا.

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە حەوتهەم ڕۆژی دایە هاوپیەمانییەکان تێک دەدات و جارێکی تر نەخشەی باکوری سوریا دەگۆڕێت لە شەڕی هەشت ساڵەی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا.

ڕوسیاسی بەرهەڵستنی ئەمەریکا دەستبەجێ هێزەکانی جوڵاند بۆ پتەوکردنی پێگەی دی فاکتۆی خۆی پاش بڕیارەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. ئەو هەنگاوەی ئەمەریکاییەکان پشتکردن بوو لە شەڕڤانە کوردەکانی هاوپەیمانیان و کردنەوەی دەرگابوو بەڕووی تورکیا.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردەکان کە بە دوای هێزێکی کە دەگەڕان ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتی سوریای کە ڕوسیا پشتیوانی لێ دەکات ئەنجام دا. هێزەکانی حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستیان کرد بە بڵاوبوونەوە لە ناوچەی کوردەکان تا لە هێرشەکانی تورکیا بیانپارێزن.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت هێزەکانی ڕوسیا لە دەرەوەی مەنبج دەستیان کردووە بە نۆبەداری لە هێڵەکانی ناوەڕاستی بنکەکانی تورکیا و سوریا بۆ ئەوەی بەریەککەوتن دروست نەبێت.

XS
SM
MD
LG