Accessibility links

عیسمەت شێخ حەسەن: ئەم شەو هێزی سوریا دەگاتە کۆبانی


ڕۆژی یەکشەممە عیسمەت شێخ حەسەن سەرۆکی دەستەی پاراستنی کانتۆنی کۆبانی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گوت گەیشتوون بە ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ تا لەشکری سوریا بێنە ناو شاری کۆبانی.

بەڕێز شێخ حەسەن گوتی " ئەوەی لە دەستماندا بوو کردمان ئێمە داوامان لە هەمو وڵاتان کرد، داوامان لە کۆمەڵگەی ناونەتەوەیی و تەنانەت لە کۆمکاری عەرەبیش کرد، بەڵام کەس لەمانە برینی ئێمەی ساڕێژ نەکرد. بۆ ئێمە پێویست بوو کە چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ ئەوەش ئێستا ئێمە لەگەڵ ڕوسیا و ڕژێمی سوریا ڕێککەوتوین ئەم شەو هێزی سوریا دەگات."

هاوکات چالاکوان و وێنەگر ساڵح موسلم لە کۆبانییەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە خەڵکی سڤیل لە کۆبانی پێشوازییان لەو بڕیارە کردووە وەکو هیوایەک دەیبینن بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکەیان.

ئاژانسی سانا ی دەنگوباسی فەرمی دەوڵەتی سوریا، ڕادەگەیە لەشکری سوریا هێز دەنێرێت بەرەو باکوری وڵاتەکە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دوژمنکاری تورکیا.

XS
SM
MD
LG