Accessibility links

ئەمەریکا بڕیاری داوە باقی ئەو هێزەی کە لە سوریا ماون بکشێنێتەوە


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئامادەیە ئەو نزیکەی هەزار سەربازەش بکشێنێتەوە کە لە باکوری سوریا ماون پاش ئەوی بۆی دەرکەوت تورکیا بەرنامەی هەیە هێرشە لەشکرییەکەی دژ بە کوردەکان زیاتر بکات لەوەی کە بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو.

وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا مایک ئێسپەر ئاماژەی پێکردووە بەشێکی تری بڕیارەکە پەیوەندی بە بڕیاری هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە هەیە کە هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕوسیا بکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هێرشەکانی تورکیا.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاتێک لە باسکردنی ئامانجەکەیدا گوتی هێرشەکان لە کۆبانییەوە بەرەو حەسەکە لە ڕۆژهەڵات دەڕوات کە نزیکەی 30 کیلۆمەتری ناو ئەو ناوچانەی سوریا دەگرێتەوە کە لە " لە نەخشەی ناوچەی ئارام کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو ئاماژەی پێکراوە."

ئەردۆغان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی لە ئەستەنبوڵ گوتی شارۆچکەی سەرێ کانی لە سەر سنوور کۆنترۆڵ کراوە.

کاربەدەستێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش دەڵێت شەڕو پێکدادان لەوێ بەردەوامە. ڕاپۆرتەکان لەسەر زیانەکانی خەڵکی مەدەنی زیاد دەکەن. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی دەڵێت بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا لە سەرێ کانی ڕۆژی یەکشەممە بەلانی کەم 9 کەس کوژراون لە ناویاندا پێنج کەسی سڤیل. هەسەدە ش دەڵێت کاروانێکی خەڵکی سڤیل کرابوو بە ئامانج.

XS
SM
MD
LG