Accessibility links

تورکیا دەڵێت هێزەکانی چوونەتە نێو سەرێ کانی


سەرهەڵداوانی سوریا بە ڕێبەرایەتی هێزەکانی تورکیا ڕۆژی شەممە پێشڕەوییان کردووە بۆ ناو سەرێ کانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام هێشتا ڕوون نییە پێشڕەوییەکان تا چ ئەندازەیەکە. تورکیا دەڵێت نێوەندی شارۆچکەکە کۆنترۆڵ کراوە و هێزە کوردییەکانیش نکوڵی لێ دەکەن و دەڵێن ئەوان ڕووبەڕوویان بوونەتەوە. شەڕی گرتنی سەرێ کانی لە کاتێکدایە تورکیا ماوەی چوار ڕۆژە ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە کوردەکانی سوریای دەستپێکردووە سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا هۆشداری شیانی دانانی سزایان داوە ئەگەر ئانکەرە هێرشەکان ڕانەگرێت.

واشنتن دەڵێت هێرشەکانی تورکیا زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆیدا.

ئەم هێرشانەی تورکیا هۆشداری ڕوودانی قەیرانی مرۆیی زیاد دەکات. بەڕێوەبەرایەتی خۆجێهی کوردەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت نزیکەی 200 هەزار کەس لە ئەنجامی ئەو هێرشانە ئاوارە بوون، لە هەمانکاتدا پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارەکەی بە زیاتر لە 100 هەزار کەس لە شارۆچکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی ڕاگەیاندووە.

ئەم هێرشانەی ڕێک پاش بڕیاری سەرۆک ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG